کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

20:18 - 23 پووشپەڕ 2721

بۆ تێناگه‌ن له‌ هه‌ناسه‌ی كوێره‌وه‌ریی و ده‌رده‌داریم بۆ تێناگه‌ن له‌ ڕوخسار و سه‌ر و سیمای تۆز لێ‌نیشتووم بۆ تێناگه‌ن له‌ سه‌ربه‌رزیی دواپه‌یامی گه‌ل و هۆزم خۆ من ئه‌مڕۆ كه‌ڤری زل و هه‌وا و به‌فری بێ پسووله‌ی نیشتمانم خۆ من ئه‌مڕۆ شوناسنامه‌ی گۆلی ورمێ و زرێبارم خۆ من ئه‌مڕۆ شای سه‌ربه‌رزی هه‌ورامانێكی شه‌كه‌ت و ماندووم خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم به‌ ده‌ستێ ڕانك و چۆغه‌ی سووری ژاوه‌رۆوه‌ ئاقار.. ئاقار چوومه‌ته‌ نێو قوڵایی مێژووه‌وه‌ و ئامبازی خاك و خۆڵی نه‌مری و دووره ‌وڵاتی بووم خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم به‌م ده‌سته ‌ته‌زیوانه‌ی خۆ‌م بزماری تابووتی مه‌رگی خۆم تێك ده‌شكێنم خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم به‌ركۆژی خۆم گرتۆته‌وه‌ بۆ ڕه‌وه‌ز و بۆ هه‌وارێكی بێناونیشان بۆ موناجاتی لاوانه‌وه‌ و دوادیداری كۆسه‌ی هه‌جیج خۆ من ئه‌مڕۆ باوه‌شی خۆم گرتۆته‌وه‌ بۆ كانیله‌ ئاوێكی زه‌نوێر و ڕوونی ته‌زیو بۆ «چوارچرا»ی كوردایه‌تی و هه‌ست و په‌یام بۆ جێژووانی هه‌ژاران و لانه‌وازیی كوردی ته‌ریو نیازم وابو چی مرۆڤی زه‌مین هه‌یه‌ هه‌مووی بكه‌م به ‌ئه‌ولاد و جگه‌رگۆشه‌ی خاك و  وڵاته‌ له‌تله‌ته‌كه‌م چو‌نكه‌ ئه‌مڕۆ من به‌ په‌یامێكی هه‌ڵوه‌داوه‌ بۆ هه‌توانی برینی كۆن و تازه‌ی ئه‌م گه‌له‌م ڕێگایه‌كی هه‌زاربه‌هه‌زاری ڕك و سه‌ختم بڕی به‌ڵام چ بكه‌م هێشتا به‌كره‌ مه‌رگه‌ وه‌ڕه‌كان له‌ په‌رێزدا كانیله‌ی ئه‌ویندارییان لێڵ و شێڵوكردم به‌ڵام ئه‌فسووس، قوربان ئه‌فسووس، ئه‌بێ چ بكه‌م قه‌ده‌ری ئه‌م خاك و خۆڵ و ئاستانه‌ی دیداری من وه‌كو سمكۆ و وه‌كو قازی و ئه‌وه‌ش هه‌رخۆم به‌ڵام چ بكه‌م ئه‌فسووس گیانه‌ ئه‌بێ چ بكه‌م؟! چونكه‌ ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم له‌ پای له‌دایكبوونی وه‌رزی ئازادی و چراوگی نیشتمانا شای سه‌ربه‌ستیم شای سه‌رڕاستی و عه‌شقی به‌رزی ئه‌م هه‌واره‌م چو‌نكه‌ ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم له‌ تاریكی و له‌ شه‌وه‌زه‌نگی نێو گۆڕیشدا له‌سه‌ر داوا و چاره‌نووسی ئه‌م وڵات و خاك و خۆڵه‌م وه‌ك ئه‌و خوێنه‌ سووره‌ی ده‌ستی سته‌م و ناخی ناخم ئه‌ی نیشتمانی پارچه‌پارچه‌ و كڵۆڵی گرده‌نشین هه‌ر سوورتر و هه‌ر سوورتر و سوورتر ده‌بم؟!   به‌غدا 29/8/1989