کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی کۆمیتەی گشتیی تەشکیلات لە پێوەندی لەگەڵ سەرمەد عەبدی‌دا

23:16 - 18 گەلاوێژ 2721

بۆ ئاگاداریی بیروڕای گشتی! دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێرۆری کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی بەکرێگیراوانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پێوەندی لە گەڵ بەڕێوەبەری سەرەکیی ئەم جەنایەتە (سەرمەد عەبدی)، هێندێک کەس و میدیا باس لەوە دەکەن کە گوایا ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. بۆیە بە پێویستی دەزانین لێرەوە بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک ڕابگەیەنین کە؛ ئەم کەسە دوای نیشتەجێبوونی لە هەرێمی باشووری کوردستان، دوور و نزیک هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتیی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە نەبووە.

کۆمیتەی گشتیی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠