کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاس و پێزانینی حیزبی دێموکرات بۆ پیرۆزباییەکانی ٢٥ی گەلاوێژ

16:12 - 27 گەلاوێژ 2721

حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمسال‌دا یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی خۆی کردەوە و پێی نایە حەفتاوحەوت ساڵەی تەمەنی پڕ شانازیی و سەروەریی خۆیەوە. ٧٦ ساڵە حیزبی دێموکراتی کوردستان بزووتنەوەی نەتەوەیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێبەری دەکا و سەرەڕای زۆر ناسۆر و برین کە لەو ماوەیەدا هەڵی گرتووە؛ بەڵام لە مەیدانی ئەو خەباتە خوێناوییەدا ماوەتەوە و ئاڵای خەبات بۆ ئامانجە پیرۆزەکان و مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد لە ئێرانی شەکاوە ڕاگرتووە. لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات‌دا برووسکە و پەیامی پیرۆزباییەکی زۆر لە حیزب و لایەنە سیاسی و رێکخراوە کوردییەکانی سەرجەم بەشەکانی کوردستان بە سکرتاریای حیزبەکەمان گەیشتووە. ئێمە ئەو پشتیوانی و هاودڵییەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و سپاسی گەرم و شۆڕشگێڕانەی خۆمانیان پێشکێش دەکەین. حیزبی دێموکراتی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە خەباتی نەتەوەی کورد لە هەر بەشێکی کوردستان بۆ بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی کردووە و، هەوڵی داوە پێوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانیان هەبێ و بێگومان لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوام دەبێت. پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ و جارێکی دیکەش سپاس و ڕێز و پێزانین بۆ هەموو لایەک

حیزبی دێموکراتی کوردستان سکرتاریا ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠