کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنسار ئەدوایی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

15:25 - 3 خەرمانان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی، دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەنسار ئەدوایی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سڵێن سەر بە سەوڵاوا بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کرا. ئەنسار ئەدوایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کرابوو. شایانی باسە کە ئەم چالاکە کوردە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.