کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‎سەمای مەرگ!

22:42 - 16 خەرمانان 2721

دەشنێتەوە دەلەرێتەوە بەسەر گیانمدا، ‎شەممەی سووری خوێناوی ‎برینی قوڵی جەستەی قەڵا ‎ئامان و قەراری لێ بردووم ‎من لەژێر زامی درەوشاوەی ئەواندا ‎ئەوان ‎ وەک قەڵای بڵیندی ئازادی ‎ ماومەتەوە! ‎تک تک خوێنی ئاڵی ئەوانم بەرکەوتووە ‎بۆنی ھەناسەی هەڵوەریوی ئەوان ‎لە من جیا نابێتەوە ‎ من ‎پایزانیش هەر چرۆی سەور دەر دەکەم چرۆی سەوز ‎هەر بەو ھەناسە ‎لەژێر پیرە قەڵای دێموکراتا ‎سەمای مەرگ دەمخاتە سەر شانی ڕاستی ‎خەوێکی قووڵ دەمباتەوە     ‎لەبیرم دێ شەممەی پێرار پار پەڵەهەورێکی شل و مات، ‎بەسەر بەژنی قەلای بڵیند و شاردا ‎دەست و پەنجەی هەڵتەکاندن. ‎هەر ئەوکاتە ‎نیگای قەڵام خوێنی سووری لێ‌دەچۆڕا ‎شاریک لە شەونمی خوێن ‎قفڵ‌ڕێژ کرا ‎مەرگ بەسەر  هەنگاوەکانی ئەواندا ڕاوەستابوو ‎پەنجەی جێماو و پێڵاوی بێمرادی ئەوان ‎لەژێر خۆڵدا  ون کرابوو ‎هەر ئەوکات بوو ڕووناکی لە سپیدە یاخی بوو ‎ئەوکات بوو ئەوکات! ‎کۆترەکان لەسەر منار مردن نیشتنەوە ‎ئەوکات تۆ پێت وابوو ‎کۆماری پەتی سیدارە ‎تەیرەکانی ئەو بنارە ‎ باڵەکانیان پەڕپەر دەبن، ‎نامێننەوە ‎چەند داماوی خانە وێران! ‎ئەوان ڕەگی پیرەدارن ‎لێرەش نەبن ‎لەژێر خاکدا ‎بە تازەیی دەمێننەوە   ‎ماوەتەوە! ‎بەسەر سەکۆی قەڵای پڕ هەگبەی ئازادی ‎خوێنی ئاڵی ئەسیرەکان! ‎بسکی شانەنەکراوی شۆڕە ژنانی نێو خەبات ‎بۆتە بلوانەی ملم ‎بۆ خەوی قووڵی مردنیش ‎دای ناکەنم لە گەردنم   ‎منیش لێرە چیم لەدەست دێ ‎جگە لە بیرەوەریی  نێو دەروازەی پیرە قەڵا، ‎بیری پێکەنینی سەوز و جوانتان ‎بیری  جانتاکەی شانتان ‎تفەنگی جیماوتان ‎بیری ئێوە، ئێوەی لە نمەی شەونم پاکتر ‎لە ڕوحی خودا سپیتر. ‎چیم لەدەست دێ بۆ ئیوە ‎تەنهاو بێڵم ‎ئەمن قەڵای دێموکراتی کۆچی سووری پاییزانم ‎لە ساباتی پڕ لە برینی ئەم جارەمدا ‎بەسەر خال و خۆڵی هەڵتەکاودا ‎جارێکی تر چرۆ دەکەم دەژێمەوە،، ‎وەک گوڵاڵە سوورەی هەمیشە ‎لەبن بەژنی تەوارەکانی ئازادی دەمێنمەوە. ‎من ئیرادەی شۆڕشێکم ‎سەدان هەزار جۆگەلەی خوێنی داوە ‎من خەیاڵی قەد بڵیندی ڕێبازێکم ‎لەنێو قورگی هەژاراندا ‎ڕەگ و ڕیشەی لە خاک ناوە.