کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕێگای درۆنی بۆمبڕێژکراو

14:21 - 21 خەرمانان 2721

دژە تێرۆری کوردستان ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕؤکەخانەی هەولێر. دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕؤکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. لە بیستەمین ساڵوەگەڕی ڕووداوی تێرۆریستی ١١ی سێپتامبر، لە هێرشێکی تێرۆریستیدا، فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج و بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان تاوکوو ئێستا پەیمانکارێکی ئەمریکایی و دوو کەسی دیکە کوژراون. شایانی باسە کە پێشتریش میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشی تێرۆریستی لەو چەشنەیان ئەنجام دابوو و ڕایانگەیاندبوو کە تاکوو ‌هێزەکانی ئەمریکایی لە هەرێمی کوردستان مابن، ئەو هێرشانە ڕاناوەستێنن.