کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی برای دوو شەهیدی حیزب لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ

15:44 - 21 خەرمانان 2721

برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دەشتەبێڵی سەر بە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سۆفی عوسمان ڕەشیدی، خەڵکی گوندی ئاڵیان سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. سۆفی عوسمان کەسێکی دێموکرات‌دۆست، نیشتمانپەروەر، خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو. شایانی باسە کە دوو برای ناوبراو بە ناوەکانی حەمەدەمین ڕەشیدی و ئیدریس ڕەشیدی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون لە هێزی شەهید سمکۆ سازمان درابوون و لە شەڕ لەگەڵ داگیرکەرانی کوردەستان شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە وکەسوکاری سۆفی عوسمان و خەڵکی گوندی ئاڵیان و ناوچەی دەشتەبێڵ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.