بواری تەندروستیی کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی ''شوانکارە'' ی سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی ''حوسێن سەلەکانی'' ٥١ ساڵ تەمەن، کە ٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوەدونانی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی سەر سنوور کەوتبووە خوارەوە، زۆر ناجێگیرە و سەری بە توندی تووشی ئازار بووە.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان خەوێنراوە.
چێی ئاماژەیە کە ڕۆژانە کەسانێکی زۆر لە هاووڵاتییان کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان ناچارن کۆڵبەری بکەن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لێدەکرێ و دەکوژرێن و یان بە قووڵی بریندار دەبن.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی کوردستان تا ئێستا هیچ هەلێکی کاری بۆ هاووڵاتییان نەڕەخساندووە.