کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی مەولوودەوە

19:03 - 26 رەزبەر 2721

بەبۆنەی جیژنی مەولوود ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د_خ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کورد و بە تایبەت موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەم جێژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ژیانێکی ئارام و لە هەمانکاتدا پەرەپێدانی ڕوحی یەکگرتوویی و تەبایی و بەیەکەوە ژیان لەنێوان هەموو ئایین و چین و توێژەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٨.١٠.٢٠٢١ی زایینی