کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ سەرکۆنسووڵی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمان لە هەولێر

04:21 - 12 رەشەمه 2721

خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەردانی کۆنسووڵخانەی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانی لە هەرێمی کوردستان کرد. ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەردانی کۆنسووڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانی لە ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرکۆنسووڵی گشتییەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا و بەڕێز خالید عزیزی باسێکی تێروتەسەلی لەسەر بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانی دوو لایەن کردەوە. هەروەها سەرکۆنسووڵی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانیش لەو چاوپێکەوتنەدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و باسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێوەندییەکانمان هەروەها بەردەوام دەبێ.