کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی درووشم و پۆستێرەکانی تایبەت بە نەورۆز لە شاری سنە

14:30 - 24 رەشەمه 2721

لە چالاکییەکی تەبلیغیدا، ئەویندارانی نیشتمان بەبۆنەی پێشوازی لە نەورۆزی ١٤٠١ی هەتاوی درووشم و پۆستێرەکانی تایبەت بە ساڵی نوێیان لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شاری سنە بڵاو کردەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە لە پێشوازی هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی درووشم و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە شەقام و شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەیان ڕازاندەوە و بە گوێچکەی داگیرکەرانی کوردستانیان هەڵدا کە هیچ هێزێک ناتوانێ شوناس و کەلتووری کورد و کوردستانیان بسڕێتەوە. ئەو شوێنانەی کە هۆگرانی فەرهەنگ و کەلتووری کوردەواری بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی پێشوازییان لە نەورۆز کردووە بریتین لە؛ ئاویەر، شەقامی خوسرەو خاڵ، مەیدانی ئێقباڵ، چوارڕێیانی ژاندارمری، مەیدانی نەبووەت، چوارڕێیانی عاباساوا، کانی کووزەڵە، سێ‌ڕێیانی باخی میللی، مەیدانی بێسارانی و بەر مزگەوتی جامێع و زۆربەی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە.