کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێژە و شێوەی غەزەڵ لە شیعری گوتاری سەردەم

04:56 - 28 خاکەلێوه 2722

بەرلەوەی تێشک بخەینەسەر خوێندنەوەی چەند شیعرێک لە کتێبی "خەونی پرتەقاڵی " عوسمان شێرزاد؛ پێویستە کورتەیەک لە ڕەوتی شێوەشیعری غەزەڵ لە شیعری گوتاریدا بخەینەڕوو. شیعری گوتار چییە؟ چ پێناسەیکی بۆ دەکرێ، لە شیعری سەردەمی کوردیدا چۆن و بە چ ئاقارێکدا تێپەڕیوە؟ بۆ وڵامی ئەو پرسیارە پێویستە تاریفێکی کورت و گشتی لە شیعری گوتاردا بکەیین  و لقێک لە لقەگرینگەکانی وەک  فۆڕم یان شێوەی غەزەڵی ئەم ڕەوتە بەكورتیی شی بكەینەوە. بەرفرەیی ڕەهەندەكان لە زمانی گوتار لە زۆربەی شیعری شاعیرانی سەردەم وایکردووە، ڕەوتێک بەناوی گوتاری شیعری بێتە ئاراوە. دیاردەیەکی بەرچاو و زاڵ لەم ڕەوتە لە شێوەی غەزەڵدا  بوونیی هێندێكعونسووری غەزەڵە،لەفۆڕمگەلێکی جیاوازدایە. ئەو فۆڕم و شێوازانە وێڕای پارێزراویی هێندێک بنەمای کلاسیکی لە زۆربەی شیعرەکانی ڕەوتی نوێدا ئەم خاڵانەی لە خۆ گرتووە: - وەسفی خۆشەویستگەلی کەس و کەسایەتیی بە شێوەی خۆیاگەری و ئاشکرایی. - دەربڕینی هەستێکی چەند قات و بەرەوژوورچوو لە سەر هێڵی ڕاستەوایی. - جوڵاندنی وشە و دەستەواژەکان لە کەشێکی هەستەکیی و تاڕادەیەک خوازەیی. - ڕیوایەتی کورتی وەسفیی و سەڕاحەتی وێژە لە بەستێنی گوتاردا. - چەندبارەبوونەوەی دەستەواژەکانی هاوشێوە. -ڕاستییگەرایی گوتاری نەستەق و دۆغر لە نێوان ئاشق و مەعشووقدا لە ئەگەری گوتاری غەزەڵیی. - هاوپەیوەندی وشە و دەستەواژەکان لە گەڵ ڕۆحیاتی گەل و کێشەکانی ڕۆژانەی خەڵک و هەستی نیشتمانپەروەری.   ئەگەر ڕەوتی شیعری گوتار بەوەبەرچاوگرتنی شێوەغەزەڵ شی کەینەوە لە دوو ئاستی دیارەکانی زمانیی و ناوەڕۆکیی جێگەی باسە. ،، بابەچاهی شیعری نوێ گوتاری ساڵەکانی 60و 70 بە پێی چەمک و ناوەرۆک دابەش دەکا بەسەر: سپی، ڕەش، بنەوش، نیمایی، مەرامی، ڕەشبینی، خالیس و بەرخۆدان،، هەرچەند چەمکەکانی وەک کۆمەڵایەتی، کلتووری و بەرچاوترینیان غەزەڵی ئاشقانە لە ئەدەبیی کلاسیکدا دەبینرێ لە شیعری گوتاریشدا ئەوبنەمایانە هەن بەڵام بە پێی بارودۆخ، سەردەمیانە کراون و وێرژێنێکی نوێتریان پێ بەخشراوە، لە ئاستی فۆڕم و زمانیشەوە جێی باسکردنە. فۆڕمەکانی وەک؛ هایکۆیی، بڕگەیی، بارستایی، پەیفکاتۆر و ...لەو بابەتە ئەزموونیانەن كە چەمکەجیاوازەکانیان تێدا تاقی کراوەتەوە. کە باسی گوتار لە شیعری نوێ دێتەگۆڕ لەنێو چەمکەکاندا وەک پێشتریش ئاماژەکرا جۆری ،، بەرخۆدان،، و ،، باوەڕی، زۆرینەی پانتای شیعری کوردی گرتۆتەوە، ساڵانێکە سەرەڕای هێندێک جیاوازی فۆڕمی شیعری، ئەو جۆرە چەمکە دووبارە دەبێتەوە و شیعر ناتوانێ خۆی لێ دەرباز بکا و وەکو قەیران ماوەتەوە و شیعری کوردی تێیدا دەژی. ئەوەش وایکردوو لە هەردوو ڕەوتی کلاسیکی (سەردەمی هێمن و هەژار )و لە بەرەی نوێش لە (سوارە و دوای سوارەوە) هەتا دەگاتە ئێستایی و حازری" عوسمان شێرزاد" هەروا درێژەی هەیە. بۆزیاتر ڕوونبوونەوەی ئەو مەبەستە هێندێک لەو دیاردە هاوبەشانە کە بەرۆکیی شیعری کوردیان  هەرلە شێوە غەزەڵەوە هەتا شیعرێكی ڕووت و هەستیی ئاسایی گرتووە لە جۆری فۆڕم و زبان باس دەکەیین: ڕوودانی زمانی و خوڵقاندنی وێنە لە شیعری گوتاری شێوەی غەزەڵدا لە كەشێكی چەندقاتیی و بەرەو ژووچوونی هەستدا ڕوو دەدا ئەوەش بۆ بوونی كەسێكی غیابی نییە هەرچی هەیە لە حزوورددا ڕوودەدا و هیچ شتێ لە چاوی خوێنەر ون نابێ چونكە شیعر خۆ سێ كوچكەیەكە لە شاعیر، بەردەنگ و شتەكان. من لە تۆ چیم دەویست / تۆزێ دڵ و تۆزێ عەشق و تۆزێ ماچ/ تۆچیت بە من دا/ ئاویەری خەم و/ زرێباری فرمێسك و/ دونیاەك دووری و/ كتێبێ شیعر( خەونی پرتەقاڵی ل55-56) لە سێ كوچكەی ئەوشیعرە ئاشقانەیەدا " من"ی شاعیر " تۆ"ی بەردەنگ لە گەڵ ئەوكۆمەڵەشتانەی وەكو (دڵ و ماچ و ئاویەر و زریبار و فرمێسك و....)كوالێت و هەستی عاتفی لە چەشنی غەزەڵی ئاشقانە بە هەردوو پێكاتەی فۆڕمی و زمانییەوە لەسەر تەوەر و سەنتەری ناوەرۆك(دڵداری) دەوێستێ. شاعیر چۆن وشە و دەستەواژەكان ڕێزبەندی دەكا و شكڵ و فۆڕمیان پێ دەبەخشێ؟ هەتا لەگەڵ ناوەرۆك بگونجێ ئەوەندەش گرینگیی زمانی پێویستە كە پەیوەندی مانایی و لەفزی وەبەرچاو بگرێ . ئەگەر بڕیارە مەبەست لە كورترین ڕستە و بەندا دەرببڕێ ئەوەش ئیجازێكی پێویستە كە ئەم گوتاره لە قەرەی شیعر نێزیك بێ. یانی بەجۆرێ هەم كاكڵی شیعر بپارێزرێ و هەمیش درێژداردڕێ بۆ نەكرێ و مەبەستیش بپێكێ. ساڵانێكە لە وڵاتی عەشقی تۆدا/ وەك كۆچەرێكی قاچاغ/ بێ بەش، نامۆ،/بێ پاسپۆرت و بێ ناسنامەم/ نەتوانیومە ئیقامەی ئەو دڵەت وەرگرم/نەدەتوانم بەرگەی بێ تۆیش بگرم.( خەونی پرتەقاڵی ل 64) ئەو پەوەندییە دەروونیی و لەفزی لە نیوان من و تۆ یان شاعیر و بەردەنگەكەی (دڵدار) دروست بووە لە جێناو جێنشینییەكانی وەك: منی شاعیری قاچاغ و------ بێ پاسپۆرتی و بێ  ناسنامەیی هەروەها بێ وڵاتیی و _______ بێ ئیقامەیی جۆرێك تەناسب و ئیزجاعاتی مەعنەویی بۆ مەبەستێكی گەورەتر لە وڵاتیی بەڕواڵەت دڵدارییە ئەویش عەشق و خۆشەویستی نیشتیمانە بە گۆشە نیگای شاعیرانەوە سەیری دەكرێ. واش هەیە چەمكی " كۆچ" لە ناو شوناس و هەرماندا مانای خۆی لە دەست دەدا و پێچەوانەی شیعری پێشوو لەگەڵ خاك بەجۆرێ هارموونی دەكرێ و یەكدەست دەبێ كە لە كورترین ڕستەدا مانای سەقامگیری دەدا: خاك توانای كۆچی نییە ئەوەیە ڕازی مانەوەی هەمێشەی  من لەم وڵاتەدا  (  زەوی سەخت وئاسمان دوور ل59 مارف ئاغایی) لە هەردووباڵی شیعری كلاسیكی كوردی و نویەكەیدا كۆمەڵێك خەون و خولیای گشتی دەبینرێ ئەوەش لە ناخودای كۆیی(جمعی) بەشێوەی هاوبەش هەن و لە كاتی دەربڕین هەستیان پێدەكرێ.شاعیر جگە لەوە لە ڕێگا ڕەمزی زمانی و پەیوەندی ناڕاستەوخۆ فۆڕمیان پێدەبەخشێ ،لە ڕووی دەروونشیكاریشەوە جێگەی سرنجە . لە شێعرێكدا كە هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو لە ئاستی دڵداری دەور دەبینن پرسێكی غیابی بەناو پرسی ئانیما و ئانیمووس لە ئارا دایە، ئانیما واتا ڕۆحی ژنانە و ئانیمووس واتا ڕۆحی پیاوانەی دەروون ژنانە، خۆیا دەبێ و ئەوەش لە ناو خەون وخەیاڵدا، شوێنەواری هونەری لە شێوەی ئاشق و مەعشووقدا دەنوێنی. شیرین گیان/ پێش لەوەی بتناسم/تفەنگێکی یاخی بووم /گرژ و مۆن /لە لووتکەی خۆمەوە/ تا بەرپای عەشقی تۆ/کەوتمە تلاوتل/ئێستا لە قەراغ ئەستێرەیەکی ئەوینتا/هەروەکو شۆڕەبی/ خاکەڕا و لارەمل/بەهەرلا دەنۆڕم / هەروەکو یادگارێ/ کەلامێک و نەخشێ لەڕابردوو ماوە/ لەسەرسینگی ئەودارە پیرە دەبینم /دڵی خۆم و خۆتە کە تێکەڵ کراوە (جەلال مەلەكشا) بەرزایی هەڵکشاوی هەستی یاخی شاعیر لە حاند عەشقدا، لە تفەنگێکی یاخییەوە دەگۆڕێ بۆ شۆڕەبی بەوپەڕی لە خۆبردوویەوە سەردادەنەوێنێ بۆ ڕەگەی جوانی. کە ئەو دیاردە جوانییە لە ئەستێرە و دار  بە ناوەرۆکی خۆشەویستی لە هەردوو حاڵەتی ڕەگەزیی و دڵداری و هێمای سروشتیی دەردەکەوێ. ئەوبابەتە لە ئارایشتێكی تر لە شیعری "عوسمان شێرزاد بە باسێكی ئەدەبیی كە (باس لە قافیە،ڕەدیف،تازە،نوێ، سپی، كورت) دەكا چەمكی دڵداری خۆیا دەبێ: كه شان به شانم پیاسه دەكەی/شێعڕی تازه دەس پێدەكات/هەنگاوەكانمان چەن قافیەن له گەڵ یەك/دەستەكانمان چەن ڕەدیفن...؟/من و تۆ شێعرێكی تازەین/نوێ و سپی/كورت و ئاشقانه/شتێك وەكوو...!/یەك دانه ماچی نەهێنی/لە شەوێكی ئەنگووسته چاو/لەنێو خەونێكی پرتەقاڵی... (ل80و81) كاتێ شیعر دەگالتە لووتكە یان كاتێك هەستێكی ڕووت وئاسایی بابەتیی غەزەڵی و مەرامیی دەورووژێنێ جۆرێك پابەندبوون دەبێتە دیاردەكانی شیعری، دیارە پێشتر لە ئاماژەی چەمكەكانی شیعریدا باسی دوو دیاردەی ناوەرۆكی شیعری (مەرام و شیعری بەرخۆدان) كرا كە ئەو دوو چەمكە چ بەشێوەی غەزەڵوار و چ بە شێوەی باوەڕگەیی و مەرام ڕێچكەی جیاوازی پێواوە كە هێندێكیان ڕچەی تایبەت بە خۆیان هەیە و گەیون بە لووتكە وەك شیعرەكانی سەردمیانەی (پەشێو و بێكەس و مەلكشا و...) و هێندێك فۆڕمی تری شیعریش كە زۆر هەتا كەم ئەو ڕێچەكەیەیان گرتووە، ئەوەی كە جێگەی ئاماژەیە لە بەرەی ئێستای شیعر دا واتا ئەو شیعرانەی  خەریكی ئەزموونگەرین ، بەگشتی لە بازنەیەكی هاوبەشدا، دەنووسرێن و مەبەستی پێش خۆشیان دووبارە دەكەنەوە ئەویش ئەوخەونانەن كە دەیان ساڵە و بگرە زۆر زیاتریش ناتوانن دەستبەرداری بن، ئەو حەزو خولیا پیرۆزانە وایانكردووە ڕەوتیی شیعر لەسەر ئەو ڕێچكەیە هەر پیرۆز بمێنێتەوە.لە خەونێكی پرتەقاڵی ڕا بگرە هەتا خەونێكی وەنەوشەیی، خەونەكان بە هەموو ڕەنگەكانیانەوە، بەرەو حەقیقەتێك مل دەكوتن، حەقیقەتێك كە خەونی خەڵك و جەماوەریشە، ئەوخەونانە بۆ شاعیر لە هەستێكی خەیاڵ ناسكیی و عاتفییەوە وا هەیە شۆڕبێتەوە بۆ هەستێكی ڕووت و دروشم ئاسا ئەوەش لە كاتێكدایە، سوژە ئەوەندە نۆستالۆژیك دەبێ شیعرێكی لۆژیكی لێ دەكەوێتەوە وەك تەعبیری مەرگیی ڕاستەقینەی "كۆڵبەرێك "كە ئەو تەعبیره ئیتر خەون نییە حزوورە، شیعردەرقەتی قورسایی خەم وئازار نایە و ناچار لەبازنەی دروشم وهاوارێكدا دەمێنێتەوە و دەبێتە كۆڵبەر: شێعرەكانم دەبنه فەرهاد/فەرهادێكی كوردی كۆڵبەر/دەرباز ئەبن له سنووره دەستكردەكان/كۆڵ به كۆڵ خەمی نیشتمان/خەمی گەل و/خەمی نان و/خەمی ژیان/ئاو دیوی نیشتمان دەكەن/فەرهادەكان به مردنیش پێ دەكەنن/له چیرۆكی مەرگ و گولله/مەرگی بەفرو/مەرگی مانەوەی ژێر هەرەس قەد ناترسێن/فەرهادی من/قەد ترسی تیاچوونیان نییه/له كاتێك وەك ڕۆژ ڕوونه/بەشی گەلم لەم نیشتمانه شیرینه!/بەس مردنەو، بەس مردنه... ل32 ئەم شیعرە نەك هەر گوتارێكی ئاسایی بەڵكو ڕیوایەتێكە لە مردن بۆژیان واتا "نان" ئەگەر كۆی ئەم وتارە لە ئەنجامێكدا بە كورتی كۆكەینەوە دەبێ بڵێن ڕەوتی نوێیی شیعری سەردەمی كوردی و بەرەی ئێستایی سەرەڕای ئەزموونگەری جیاواز بە فۆڕم و ناوەرۆكەكانیاوە بەگشتی خولیای خەمێكە بتوانی سەربەخۆ بژی بەڵام خۆدەربازكردن لە بازنەیەكی بەناو " دەروەست بوون بە خۆشەویستی خاك ونیشتیمان " هێشتا ڕێگایەكی درێژی لە پێشدایە: " ئێستا نیشتیمان بووەتە خەونێك لە مێشكمدا هەموو ڕۆژێك بە بێ دەنگی ئەینووسم و نەخشەی لە مێشكمدا دادەڕێژم و هەموو ڕۆژێك بە پێنووسی ترسی یاخی وشەی بەرزی سەربەخۆیی لەسەر دەنووسم كە شەودادێ بەدزییەوە ئاڵایەكی تیا هەڵئەكەم " خەونی پرتەقاڵی (ل 87- 86)   منابع: تحلیل پیام های رسانه ای. مهدوخت بروجردی علوی، تهران، بینا 1388 -بررسی عناصر غیرزبانی در شعر گفتار، پژوهش نامه ی زبان و ادب فارسی، شماره 4 سال 1395 -شفیع کدکنی، موسیقی شعر چاپ 7 تهران، نشر علم -شمیسا، معانی و بیان چاپ 7 تهران چاپ7 تهران فردوس 1383 - شعر پسانیمایی مجموعه مقالات، تهران انتشارات فرتاب 1389