کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی گوماناویی فەرماندەیەکی پلەبەرزی سپای قودس لە کەرەج

15:12 - 14 جۆزەردان 2722

چەند ڕۆژ پاش تێرۆری " سەییاد خودایی" لە تاران،فەرماندەیەکی پلەبەرزی سوپای قودس بە ناوی سەرهەنگ"عەلی ئیسمائیل زادە" بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆی، لە شاری کەرەج کوژرا. شایانی باسە،دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوای کوژرانی سەیاد خودایی لەلایەن مووسادی ئیسرائیلەوە لە شاری تاران، دەستیان‌داوەتە ڕەشبگیریی لە نێو خودی ئەم رێکخراوە تێرۆریستیەدا و بە دەیان فەرماندە و بەرپرسی رێژیمیان بانگهێشت و دەسبەسەر کردووە و عەلی ئیسمائیل زادە ش بە تۆمەتی هاوکاری و سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل دەکوژرێت و بە شێوەیەک لە سەربانی ماڵەکەی فڕێ دەدرێتە خوار و میدیاکانی سەر بە رێژیم ئەم کوژرانەیان بە خۆکوژی ناوبردووە . هەواڵدەریی ئێران ئینتێرناشناڵ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا هەر زوو کوژرانی ئەم بەرپرسەی رێژیمی بە کوشتنی ئەنقەست لەلایەن خۆدی ئیتلاعاتی سپاوە ناوبرد و ئەم کوشتنەشی پێوەندی داوە بە تێرۆری سەیاد خودایی لەلایەن ئیسرائیلەوە گوردانی ٨٤٠ی سپای قودسی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران تایبەتە بە تێرۆرەکانی دەرەوەی ئێران کە تاکۆ ئێستاش چەندین جار هەوڵی تێرۆری کەسایەتی و بەرپرسە باڵاکانی حیزبە کوردییەکانیان داوە لە خاکی باشووری کوردستان.