کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی ١٠ مامۆستای بەندکراو لە بەندیخانەی سەقز

15:17 - 30 جۆزەردان 2722

مامۆستایانی بەندکراوی خەڵکی سەقز بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە ناڕوونی چارەنووسیان مانیان گرتووە. دە مامۆستای دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "خالید عەبدوڵڵاهی"، "سولەیمان عەبدی"، "ئەحمەد قادری"، "تاهیر حامیدی"، "زاهید مورادی"، "د.حیسام خاکپوور"، "حەسەن ڕەحیمیان"، "ئیسماعیل ڕێحانی"، "ئامانج ئەمینی" و "موحسین شکووهی" لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم ١٠ مامۆستایە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە درێژەی ڕاگرتنی نایاسایی و ناڕوونی چارەنووسیان مانیان لە خواردن گرتووە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٢ مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران کە ١٢ کەسیان ئازاد بوون و ١٠ کەسیان هێشتا لە بەندیخانەن. شایانی باسە کە لەو ڕەشبگیرییەی مامۆستایان لە کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤٥ مامۆستا دەسبەسەر کران.