کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە مەریوان

15:46 - 30 جۆزەردان 2722

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری "سەوڵاوا" لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران. دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری "سەوڵاوا" بە ناوەکانی "فەردین ئەدوایی" و "ئەکرەم ئەدوایی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکران کە پێشتر بە سەریاندا سەپابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە. ئەم دوو هاوڵاتییە سەرەتای ئەمساڵ بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن ڕێژیمەوە دادگایی کرابوون کە بە پێی سزاکە، فەردین سزای ٦ مانگ بەندکران و ئەکرەم سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ئەم دوو هاووڵاتییە زستانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی بەرفراوانی دەسبەسەرکرانی هاوڵاتیانی کورد دەسبەسەر کرابوون و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە لایەن دادگەی ڕێژیمەوە ئازاد کرابوون.