کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەیاڵی ڕوح

18:08 - 30 جۆزەردان 2722

دێ بەلامدا! خەیاڵێکی نوێی تۆ ‎دەگرێ ‎فەقیانەی کراسەکەم ‎  لەخۆیدا ڕامدەوەشێنێ ‎سەرشێتانە‎ ‎ونم دەکا لەهەرچی وردە نیگای ئێرەیە‎ ! ‎توند توند دەم گوشێ بەخۆیەوە ‎لە مندا ئەو گوڵ دەگرێ و ‎من لەنێو قژە ئاوریشمیەکانی ‎ئەودا ‎بێزوو دەکەم... ‎بێزوو بە دووبارەبونەوەی ‎گیانێکی تر، شادەمارێکی تر ‎بە دەلاقەی نیگامەوە ‎هەڵدەواسم ‎خەونێکی‌تر  کە من ون دەکا ‎لەهەرچی پرش‌وپەڵاشە ‎دڵتەنگیمە ‎دەمگرێ بە خۆیەوە تا تەزووی ‎هیچ بایەکی ئەم کۆلانە تەسکانەی ‎ئێرە ‎نەمناسنەوە ‎من ئیتر ڕاهاتووم ‎تا توێی ئەم خەیاڵە بەرنەدەم ‎خۆم ناخەمە سەر  شووشەی دڵی خۆر ‎دەزانم سەختە ‎تا خەیاڵی ڕوح ‎لەمندا شکۆفە دەگرێ ‎هەموو سپێدەیەک ‎دڵۆپی نیگا و ‎هەموو ئێوارەیەک ‎شەونمی سەر گۆنای ‎ڕادەموسم ‎تا دەگا پێم ‎تا خۆم و ئەو خەیاڵە ڕەنگ ئەرخەوانیە ‎ئاویزانی یەکتر دەبین!