کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادیی کاتیی کەیوومەرس لەتیفی لە بەندیخانەی ڕێژیم لە سنە

14:21 - 31 جۆزەردان 2722

کەیوومەرس لەتیفی، مامۆستای زمانی کوردی،بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ڕێژیم لە شاری سنە ئازاد کرا. ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، "کەیوومەرس لەتیفی" چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، پاش ١٢٥ ڕۆژ بە شێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگەییەکەی لە بەندیخانەی ڕێژیم لە شاری سنە ئازاد کرا. تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە "پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردیی" ڕاگەیەندراوە. ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، کەیوومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە بەندیخانەی سنە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوێزرابوو. پێشتریش هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە کردبوو کە لە میدیاییکردنی دەسبەسەرکردنی "کەیوومەرس" خۆ ببوێرن و بێدەنگی هەڵبژێرن. ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، کەیوومەرس لەتیفی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەسنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.