کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا: ڕێککەتن لەگەڵ ئێراندا ناکرێ

15:13 - 31 جۆزەردان 2722

ماڵپەڕی"هیل" لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: نوێنەرانی هەر دوو حیزبی ئەمریکا لە کۆنگرەی ئەمریکا لەسەر وتووێژەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەن کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو ڕێژیمەدا بێ واتایە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی"هیل"، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی دەوڵەتیجەو بایدن پێشنیارێکی بۆ بووژانەوەی رێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ رێژیمی ئێراندا داوە بە کۆنگرەی ئەمریکا بەڵام نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەن کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو ڕێژیمە زۆر ئەستەمە و لە ئێستادا بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ناگەن بە ڕێککەوتن. هەرلەم پێوەندییەدا باب مێنێندێز، بەرپرسی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا بەماڵپەڕی" هیل"ی ڕاگەیاندووە کە، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا لە ئارادا نییە و ڕێژیمی ئێران بەهۆی زێدەخوازییەکانیەوە لە وتووێژەکانی ڤییەن نایهەوێت بگا بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا وئەمریکا دەبێ سیاسەتێکی دیکە لەهەمبەر کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بگرێتە بەر.