کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لەژێر چاوەدێریی ئێمەدایە

15:19 - 31 جۆزەردان 2722

بەرپرسانی ئەمنییەتیی ئیسرائیل دەڵێن: بەرپرسی ئێرانی و گەڵاڵەداڕێژەری عەمەلیاتە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل، حوسێن تائێب، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە. بەرپرسانی ئەمنییەتی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە کە، حوسێن تائێب، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بەهۆی تێرۆری بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران لە خاکی ئێراندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بووەتەوە و بۆ ئەوەیکە بیهەوێ تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە خەریکی پیلان داڕشتنی تێرۆرە بەدژی هاوڵاتیان وکەسایەتییەکانی ئیسرائیل و لە ئێستادا لەلایەن دەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیلەوە ناوبراو لەژێر چاوەدێری چڕدایە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، حوسێن تائێب، بە پیشێنەیەکی دوور ودرێژ لە سەرکوت و تێرۆری نەیارانی رێژیمی ئێران ناوبانگی دەرکردووە و دەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیل تائێب وەکوو بەرپرسێکی پیاوکوژ وتێرۆریست ناودەبا و ئەو هەنگاوەی دەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیل سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە دەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیل دەیهەوێ ئەو کەسە بکوژێ.