کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیکبوونەوەی بەلەمەکانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی ئەمریکایی لە کەنداوی فارس

15:39 - 31 جۆزەردان 2722

لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، بەلەمەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، لە دوو کەشتیی ئەمریکایی نزیک بوونەتەوە. ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی "واشینگتۆن پۆست" لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە، سپای تێرۆریستیی پاسدران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بە بەلەمە تیژڕەوەکانی لە دوو کەشتیی ئەمریکایی نزیک بوونەتەوە و مەترسیی ئەوە هەیە کە سپای تێرۆریستی پاسداران کردەوەی تێرۆریستیی ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی سپای پاسداران لە هیچ بارودۆخێک‌دا هیچ یاسا و ڕێسایەک لەبەر چاو ناگرێ، بۆیە بە دژی ئەمریکاییەکان هەر کردەوەیەکی تێکدەرانە و تێرۆریستیی لە دەستی بێ ئەنجامی دەدا. ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمریکاییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ بە "واشینگتۆن پۆستی"ـی وت: بەلەمە تیژڕەوەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە شێوەیەکی مەترسیدار و شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی کردەوەی تێرۆریستیی لە کەنداوی فارس نزیک بوونەتەوە لە دوو کەشتیی ئەمریکایی، ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو کەشتیی ئەمریکایی بە پێی ستانداردی نێونەتەوەیی لە کەنداوی فارس لە هێڵی خۆیان‌دا بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن کە سێ بەلەمی تیژڕەوی سپای تێرۆریستی پاسداران، لە مەوادایەکی زۆر نزیک لە پێشەوەی یەکێک لە کەشتییەکانی ئەمریکا دەستیان بە مانۆڕ لێدان کرد و ئاماژە بوو بۆ هەڕەشەی تێرۆریستی، بەڵام کەشتییەکان بە هەڵدانی ڕووناکایی لە پیش کە شتییەکان هۆشداری دا و بەلەمەکانی سپا کشانەوە، ئەو ڕووبەڕووبوونەوە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.