کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕیوەچوونی خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردی لە شاری شنۆ

15:55 - 31 جۆزەردان 2722

ناوەندی زانستپەروەریی بۆ ژیان، لە شاری شنۆ خولێکی فێرکاریی لە فێرگەی زمانی کوردیی ئەو ناوەندە بەڕیوە برد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداری ١٢ کەس لە فێرخوازانی ڕێنووسی زمانی کوردی و تاقیکاریی کۆتایی ڕێنووسی سەرەتایی و زاراوەی سۆرانی لە فێرگەی زمانی کوردیی ناوەندی زانستپەروەریی بۆ ژیان لە شاری شنۆ بە ڕێوە چوو کە تەمەنی بەشداربووان لە نێوان ١٥بۆ٤٠ ساڵ بوون و لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەلایان مامۆستای وانەبێژەوە "ئاسیا ئاسریس" فێرکرابوون. ناوەندی زانستپەروەریی بۆ ژیان، وەک دامەزراوەیەکی چەند مەبەستە بە شێوەیەکی چالاکانە لە بواری زمان، ڕووناکبیری، کلتووری و کتێبخانەیی چالاکانە کار دەکا و لە مانگی بانەمەڕ تا مانگی جۆزەردان پێشانگای کتێبی بەشێوەیەکی چالاکانە بەرێوە بردووە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدا کە کەلتوور و نەریتی نەتەوەیی کورد پارێزراو بێ.