کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووڕەیی خامنەیی لە ڕەخنەگرانی ڕێژیم

15:19 - 1 پووشپەڕ 2722

خامنەیی: ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە بەرپرسانی ڕێژیم دەگرن کار بۆ دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن. عەلی خامنەیی، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کاناڵە نێوخۆییەکانی ئێران، بەمەبەستی پشتیوانیی لە بەرپرسانی ڕێژیم وتی: ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی حکوومەتی و تۆمەتبارکردنیان بە ناکارامەیی، کاری نەیاران ودژبەرانی ڕێژیمی ئێرانە و نابێ ئیزن بدرێ کە خەڵکانێکی سەر بە دژبەرانی ئێران بە ئارەزووی خۆیان قسە بە کاربەدەستانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بکەن. ئەم قسانەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا و پاش هاتنەسەرکاری ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆمار، ئێران تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووە، بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانەوە و گرانی لە ڕادەبەدەری پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، خەڵکی ئێران تووشی هەژاری بوون، ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و ناکارامە بەردەوام ودرێژەی هەیە. ناڕازیان بە تێپەڕاندنی هێڵەسوورەکانی ڕێژیم، دروشمەکانیان بەدژی خامنەیی و ڕەئیسی و بنەماکانی ڕێژیمە.