کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکشانی خێرای نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان لە کوردستان و ئێران

15:44 - 1 پووشپەڕ 2722

لە کوردستان و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژبەڕۆژ نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەرزتر دەبێتەوە و ژیانی خەڵک ئاڵۆزتر دەبێ. خەڵکی کوردستان و ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ناکارامەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە هۆی ئەوەیکە هەموو کەلوپەل و پێداویستییەک بە ڕادەیەک گران بووە کە خەڵک ناتوانن دابینی بکەن، رۆژ لەگەڵ ڕۆژ کیشەکانیان زۆرتر و دۆخی ژیانیان نالەبارتر دەبێ، ئەوەش بووەتە هۆی زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هەر لەو پێوەندییەشدا سپای تێرۆریستی پاسداران بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە سەروەت و سامان و کانزا ژێرزەوییەکانی کوردستان و ئێران بە تاڵان ببا و لە دەرەوەی ئێران خەرجی میلیشیا تێرۆریستییەکانی خۆی دەکا و خەڵکی ئێرانی لە ژێر دەسەلاتی ئەو سیستمە بە دەست هەژاری و نەدارییەوە دەناڵێنن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.