کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی ١٧ بەندکراوی کورد لە بەهاری ئەمساڵدا

02:34 - 2 پووشپەڕ 2722

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها یەک لەو بەندکراوانە (فیرووز مووسالو) زیندانیی سیاسی بوو کە بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە. "چاونیوز" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە دەڵێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ساڵی ڕابردوودا ١١ بەندکراوی کورد ئێعدام کرابوون، دەبینین کە لە ساڵی نوێدا ئاماری ئێعدامەکانیش لە چاو ساڵی ساڵی ڕابردوو لەو ماوە هاوشێوە زەمەنییەدا سەتا ٥٠ زیادی کردوە. شایانی باسە کە ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٤٠٠)یشدا لانیکەم ٦٢ کەس بوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌ له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا، کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتبوو.