کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی میلیتاریزە کردنی شاری سەقز لە ترسی خۆپیشاندانی خەڵک

15:11 - 2 پووشپەڕ 2722

هێزەکانی ڕێژیم لە ترسی خۆپیشاندانی خەڵک بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایانی دەسبەسەرکراو هێزێکی زۆریان لە شاری سەقز جێگیر کردووە. دوای بانگەوازی و داواکاری چالاکانی مەدەنی شاری سەقز بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایان هێزەکانی ڕێژیم ئەمڕۆ ٢ی پووشپەڕ، شاری سەقز بە تایبەت بەردەم فەرمانداری و ئیدارەی بارهێنان و فێرکردنیان بە هێزی سەرکوتکەری چەکدار تەنیوە و کەشێکی ئەمنیی تۆقێنەریان بە سەر شارەکەدا زاڵ کردووە . ڕێژیم لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەستی‌دایە گرتن و بانگهێشتی مامۆستایان و زیاتر لە ١٠٠مامۆستای لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیرانی دەسبەسەر کرد کە زۆرینەیان کورد بوون و ئێستا ١٠ مامۆستا لە بەندیخانەی شاری سەقز دەستیان‌داوەتە مانگرتن دژ بە دەسبەسەر کرانی نایاسایی و ناڕوونیی چارەنووسیان.