کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندازیارێکی گەنجی خەڵکی شاری شنۆ خەڵاتی "تەندروستیی فیزیای سیمین"ی لە ئاستی ئێراندا بەدەستهێنا

15:22 - 2 پووشپەڕ 2722

ئیبراهیم فەرەج‌زادە، ئەندازیاری خەڵکی شاری شنۆ و دەرچووی زانکۆی شیراز حەوتەمین خەڵاتی "فیزیای تەندروستیی سیمین"ی لە ئاستی ئێران بەدەستهێنا. ئەندازیار ئیبراهیم فەرج‌زادە، بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی "دروستکردن و پەرەپێدانی ژەمەپێوەرێکی تیشکی کە دەتوانرێت بۆ دۆزیمێتری خوێن لە ژوورەکانی تیشکدانەوە بەکاربهێنرێت" بە ڕێنمایی دکتۆر "سەدیقە سینا" ئەندامی بەشی ئەندازیاریی میکانیک لە زانکۆی شیراز، توانی خەڵاتی فیزیای پاکوخاوێنی ساڵی (١٣٩٩-١٤٠٠) لە بەشی خوێندکاری لە ئاستی ئێران بەدەست بێنیت. ناوبراو ئێستا لە زانکۆی شیراز لە ناوەندی توێژینەوەی تیشکدانەوە لەبەشی ئەندازیاری میکانیک، بەجێگەی سەربازییەکەی کاردەکا. شایانی باسه‌ خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی فیزیای ته‌ندروستیی سیمین له‌سه‌ر حیسابی تایبه‌تی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵاته‌، "سیمین مه‌هدیزاده‌ نادری"، به‌ هاوكاریی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی تیشكی زانكۆی شیراز و كۆمه‌ڵه‌ی پاراستن له‌ تیشكی ئێران، بۆ به‌ره‌وپێشبردن و هاندانی قوتابیان له‌ بواری تیشكدا ( بوارەکانی پێوەندیدار بە ئەندازیاری ئەتۆمی، فیزیای پزیشکی، ڕادیۆبیۆلۆژی ، پاکوخاوێنی‌ژینگەیی و ،،،) و بۆ لێکۆلینەوەی کردەیی لە بەستێنی زانستی تیشک لە بەر چاو گیراوە ، چاڵاکی دەکا.