کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاریجانی: ئیسرائیل ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران بە باشیی دەزانێ

15:52 - 2 پووشپەڕ 2722

عەلی لاریجانی، پاش کوژرانی فەرماندە باڵاکانی سپا و بەرنامەی ناوکیی ئێران وتی: ئیسرائیلییەکان ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئێران دۆزیوەتەوە و بە ڕۆژی ڕووناک بیرمەندان و فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە ئێران دەکوژن. عەلی لاریجانی، ئەندامی کۆری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم، ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبی" ڕووبەڕووبوونەوەی شاراوە بەدژی ئێران"" نبرد مخفی علیە ایران" لە کتێبخانەی میللی بەئاماژە بە شکستی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ بووژانەوەی ڕێکەوتنی ناوکیی وتی: ئیسرائیل لە هەر شوێنێکدا کە شتێک بەدژی ئێران هەبێ، دەبیندرێ و کێشەکان بەدژی ئێران ئاڵوزتر و قورستر دەکا، ئیسرائیل هاتووەتە نێو وتووێژەکانەوە و نایهەوێ ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران و وڵاتانی زلهێزدا بێتە ئاراوە و پێش لە ڕێککەوتن دەگرێ. پێویستە بگوترێ کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو فەرماندەی باڵای سپای قودس و دوو کارناسی بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە نێوخۆی ئێران کوژراون و هەروەها چەندین بنکەی سەربازیی لە ئێراندا کراوەتە ئامانج و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئیسرائیل بە بکەری ئەو کارانە دەزانن. هەرلەم پێوەندییەدا پێشتریش نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە، بە جێگەی ئەوەیکە هێرش بکەینە سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ڕاستەوخۆ هێرش دەکەینە سەر هەشت‌پێیەکە لە ئێران و سەری ئەو هەشت پێیە دەکەینە ئامانج.