کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەشناڵ ئینترێست: ڕێژیمی ئێران تەنیا بە هەڕەشەی سەربازیی کۆنترۆڵ دەکرێ

14:46 - 4 پووشپەڕ 2722

بڵاوکراوەی نەشناڵ ئینترێست: سەپاندنی لێبڕاوانەی گەمارۆ بەسەر رێژیمی ئێراندا، پێویستی بە هەڕەشەیەکی سەربازیی لێبڕاوانەیە. بڵاوکراوەی نەشناڵ ئینترێست، ڕۆژی هەینی ٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەئاماژە بە دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەک کە باری نەوتی ئێرانی دەگواستەوە لە ئاوەکانی یوناندا و هەروەها ڕفاندنی دوو کەشتیی یونانی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، داوای لەبەرپرسانی ئەمریکایی کردووە کە، ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکردنی گەمارۆکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێویستی بە پلانی"بی"هەیە و ئەو پلانەش هەڕەشەی سەربازییە لە ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا پێویستە کە ستراتیژی خۆی لە بەرانبەر ئێراندا بگۆڕێ. لەلایەکی دیکەوە عەلی خامنەیی،دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لەلایەن یونانەوە بەدزی ناوبرد، بەڵام ڕفاندنی دوو نەتهەڵگرە یونانییەکەی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە سەرکەوتنی هێزەکانی سپا لەبەرانبەر ئەمریکادا دەزانێ. ئەو بڵاوکراوەیە لەدرێژەدا نووسی: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەست ‌‌تێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لەلایەن ئەو رێژیمەوە، پێویستە کە ئەمریکا زۆر لێبڕاوانە هەڕەشەی سەربازیی لەو ڕێژیمی بکا و پێش لە دەسدرێژییەکانی ئەو ڕێژیمە بگرێ.