کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب لە مەهاباد

15:06 - 4 پووشپەڕ 2722

دایە پەریزاد ئیبراهیمی، دایکی شەهید عومەر نەسروڵاهی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لەژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی دایە" پەریزاد ئیبراهیمی" دایکی شەهید عومەر نەسروڵاهی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەهاباد ماڵاوایی لەژیان کرد. دایە پەریزاد لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دێموکراتدۆست ژیاوە و بەهۆی خۆشەویستییەکەی بۆ خاک ونیشتمانەکەی جگەرگۆشەیەکی بەناوی شەهید عومەر نەسروڵاهی، پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ كۆچی دوایی دایە پەریزاد ئیبراهیمی سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.