کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشتنی کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو بە خەڵک لە لایەن سپای پاسدارانەوە

16:03 - 4 پووشپەڕ 2722

سپای تێرۆریستی پاسداران لەو دۆخە نالەبار و هەژاریی خەڵکی ئێران بۆ بەرژەوەندی خۆی کەڵک وەردەگرێ و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوویان پێ دەفرۆشێ. سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەڵکی لەوە وەرگرتووە کە نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گرانتر دەبن، برنجی ماوە بەسەرچوو کە ناوی لێنابوو نرخی دەوڵەتی بە خەڵکی هەژار و کەم داهاتی ئێرانی فرۆشتووە و ئەو برنجەی کە فرۆشتوویەتی بە هیچ شێوەیەک هیچ مەرجێکی تەندروستیی تێدا نەبووە و ئەوەندە مابووەوە کە بە ئاشکرا هەموو شتێکی پیسی تێدا دیار بوو. سپای تێرۆریستیی پاسداران، جیا لەوەی کە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بەتاڵان دەبا لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لە دەرفەت دەگەڕی بۆ ئەوەیکە ئەو کەلوپەلانەی کە لە کۆگاکانی خۆی ماونەتەوە و مێژوویان بەسەر چووە و بەهیچ شێوەیەک کەڵکی بەکارهێنانیان نییە، بە نرخی دەوڵەتی دەیدا بە خەڵکی هەژار و کەم داهات. جێگای ئاماژەیە کە سپای پاسداران لە چەندین فڕۆشگای وەکوو کوورش، رفاهـ، گەندۆمەک و جانبوو بۆ ئەو کارە کەڵک وەردەگرێ کە ئەو کارەی سپای تێرۆریستی پاسداران کەمتر لە کردەوەی تێرۆریستی نییە.