کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران جەخت لەسەر درێژەدانی چالاکییە ناوکییەکانی دەکاتەوە

15:26 - 5 پووشپەڕ 2722

ڕێژیمی ئێران پاش مەحکووم کرانی لەلایەن شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لە کۆمەڵگەی جیهانیی، هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نیونەتەوەی وەزی ناوکیی پچڕاندووە و چالاکییە ناوکییەکانی خێراتر کردۆتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی" نوور نیووز"ی سەربە شۆرای باڵای ئاسایشی ڕێژیمی ئێران، عەلی شەمخانی ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەروەی یەکیەتیی ئورووپا، ئەمریکای بە پێشێلکاری بەڵێنەکانی و ولاتانی ئورووپای بە پشتیوانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە چالاکییە ناوکییەکانی ئێران درێژەی دەبێ. لەکاتێکدا کە جۆزیف بۆرێل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بەدرێژەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە، عەلی شەمخانی، سکرتێری شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێران، بە بۆرێلی ڕاگەیاندووە کە ئێران درێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی دەدا. شەمخانی لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێ: ئەوە ئەمریکایە کە دەبێ بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژەکان و داواکارییەکانی ئێران قەبووڵ بکا.