کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی پاشای ئۆردۆن لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی سەربازیی وەک "ناتۆ" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرڕاست

15:36 - 5 پووشپەڕ 2722

مەلیک عەبدوڵا، پاشای ئۆردۆن دەڵێ: پشتیوانی لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی هاوشێوەی "ناتۆ" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین. ڕۆژی هەینی ٣ی پووشەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، "مەلیک عەبدوڵا" پاشای ئۆردۆن ڕایگەیاند کە پشتیوانیی لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی وەک "ناتۆ" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکا و وتی ڕاگەیەندراوی ئەو پەیماننامە سەربازییە دەبێ بە تەوای ڕوون و دیاریکراو بێ و وتیشی من یەکەم کەس دەبم کە ناتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسند دەکەم. ئەمریکا لە ماوەی ئەم ساڵانەی دوایی‌دا پشتیوانی لە هاوکاری و هاوپەیمانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بۆ پێشگرتن بە چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچە دەکا. هەروەها سێناتۆرەکانی ئەمریکا لە گەڵاڵەیەکدا کە پێشکەشی مەجلیسی سێنا کراوە پشتیوانیی خۆیان لە یەک دەستکردنی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.