کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی مێرمنداڵێکی ۱۶ ساڵەی سووتەمەنی‌بەری بەلووچ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە

15:41 - 5 پووشپەڕ 2722

مێرمنداڵێکی بەلووچ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری زابول، گیانی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕۆژی شەممە ۴ی پووشپەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی بەلووچ بە ناوی "عەلی نووزێهی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ڕێژیم، لە سنووری زابول گیانی لە دەست دا. شایانی باسە کە ساڵانە بە سەدان کۆڵبەری کورد و کاسبکار و سووتەمەنی‌بەری بەلووچ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژ و گیان لە دەست دەدەن یان بریندار و کەم‌ئەندام دەبن.