کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوور خستنەوەی فەرماندەی تیمی پاراستنی عەلی خامنەیی لە پۆستەکەی

15:45 - 5 پووشپەڕ 2722

فەرماندەی تیمی پاراستنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە. ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند "ئیبراهیم جەباری" فەرماندەی تیمی پاراستنی خامنەیی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و "حەسەن مەشروعی‌فەر" جێگای گرتەوە. دوور خستنەوەی "ئیبراهیم جەباری" لە پۆستەکەی لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش "حوسێن تائیب" بەرپرسی ناوەندی ئیتلاعاتی سپا لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و "محەممەد کازمی" بوو بە بەرپرسی ئەو ناوەندەی ڕێژیم. هەواڵە پێوەندییەدارەکان بە دوور خستنەوە لە پۆست و جێگۆڕکێ و بێ متمانەیی لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕیژیم لە کاتێکدایە کە دزەکردنی "مووساد"ی ئیسرائیل، لە ناوەندەکانی سەر بەو ڕێژیمە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەرپرسانی ڕێژیم متمانەیان بە نزیکترین کەسانی دەوروبەری خۆشیان نەماوە.