کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی خەڵکی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

15:48 - 5 پووشپەڕ 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو، پاش نزیک بە سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانەکەی چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە ناوی "کەیوان ڕۆستەمی"، کوڕی عەلی‌ئەکبەر و تەمەن ٢٩ ساڵ، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەسنە دەسبەسەر کراوە وتا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە. شایانی باسە کە بنەماڵەی کەیوان ڕۆستەمی لەماوەی ئەو سێ مانگەدا چەندین جار سەردانی هەموو ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەتایبەت ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنەیان کردوە و هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە کوڕەکەیان وەدەست نەکەوتووە. جێگەی ئاماژەیە کە ناوەندە سەرکوتکەر و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت لە میدیا کوردییەکاندا هیچ شتێک لەسەر کورەکەیان بڵاو ببێتەوە.