کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیم

16:03 - 5 پووشپەڕ 2722

کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیم لە چەن شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرن بەردەوامە. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، خانەنشینکراوەکانی شاری کرماشان ڕژانە سەر شەقام و چوونە بەردەم ئیدارەی "دابینکردنی کۆمەڵایەتی" ناڕەزایەتییان دەربڕی و دروشمیان بە دژی سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئێران دەربڕی ، هەروەها لە شارەکانی ئەهواز و خۆڕەماوا و چەن شارێکی دیکە خانەنشینکراوان بە هۆی بارودۆخی نالەباری ژیانیان و کەم بوونی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ڕێکخست. لەلایەکی دیکەوە کرێکارانى پڕۆژەى پترۆشیمی هێنگام ، کرێکارانی کارگەی بەردبڕینی ئیسفەهان و نۆیەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی شارەک سەنعەتی مەحموودئاباد بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیان لە بەردەم بەڕێوەبەریی شیرکەتەکەیاندا مانیان گرت و دەسیان لە کار کێشایەوە.