کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی خامنەیی لە سۆشیال میدیا

15:50 - 8 پووشپەڕ 2722

سۆشیال میدیا ترسی خستوەتە دڵی خامنەییەوە و بۆیە بۆ جارێکی دیکە بە توندی هێرشی کردەوە سەر سۆشیال میدیا. عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دانیشتنێکی فەرمیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دادوەری ئەم ڕێژیمە هێرشی کردە سەر سۆشیال میدیا و ترسی دووبارە خۆی بەرانبەر بە سۆشیال میدیا نیشان دا. خامنەیی لە قسەکانیدا باسی ئەوەی کردووە کە سۆشیال میدیا بەس درۆ و تەڵەکە بڵاو دەکاتەوە و ئەمە ئەمنییەتی هزری خەڵک خراپ دەکا و تا دوێنێ تەنیا ڕۆژنامەکان بوون ئەم کارانەیان دەکرد بەڵام ئێستا سۆشیال میدیا ئەم کارە دەکات. ڕێبەری خۆسەپێنی ڕێژیمی ئێران نەیشاردەوە کە هێزی سۆشیال میدیا چەندە کاریگەری لە سەر چین و توێژەکان و بە تایبەت لاوەکان هەیە، هەر بۆیە لە زۆربەی چاوپێکەوتن و دانیشتنەکانیدا هێرش دەکاتە سەر هێزی سۆشیال میدیا بەرانبەر گەندەڵی و سەرەڕۆیی و پیشاندانی ڕاستیەکان دژ بە ڕێژیم.