کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆڵەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە وریا غەفووری

16:05 - 8 پووشپەڕ 2722

گرێبەستی وریا غەفووری یاریزانی کورد بە بڕیاری سپای پاسدارانی رێژیم لەگەڵ یانەی ئیستقلالی تاران نوێ نەکرایەوە و بەو جۆرە ڕێژیمی ئێران ڕەق و بێزاری خۆی لەو یاریزانە کوردە نیشان دا. وریا غەفووری یاریزانی بەهەڵوێستی کورد و خەڵکی شاری سنە کە لە زۆربەی قسەکانیدا ڕەخنە لە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕێژیم دەگرت کەوتە بەر ڕەقی ڕێژیم و گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە و وەک سزایەک ئەم یاریزانە دەبێ یانەکەی بەجێ بهێڵێ ، و ئەمە ناڕەزایەتی زۆری جەماوەر و لایەنگری ئەم یانەی لێکەوتوەتەوە و بەرپرسانی ئەم یانەیەش بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە کە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە . وریا غەفووری کاپیتانی یانەی ئیستقلای تاران کە لە خۆلی ئەمساڵ دا بوونە پاڵەوانی لیگی بەرتەری ئێران و وریا وەک کاراکتەری ئەم پاڵەوانەتیە ناوزەد کرا ، بەهۆی دوایین هەڵویستی ئەم یاریزانە کە هێرشی کردە سەر ڕێژیم بۆ کارەساتی میترۆپۆل، کەوتە بەر هێرشی ڕێژیم و ئەم سزایە بەسەریدا سەپا.