کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ، ڕووسیە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوپەیمانییە دەزانێ

16:01 - 9 پووشپەڕ 2722

سکرتێری گشتی هاوپەیمانیی ناتۆ، سەرەڕای ئاماژە بە گۆڕینی ستراتیژی هاوپەیمانییەکە وتی: ڕووسیە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ناتۆ. یێنس بێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دووهەمین ڕۆژی کۆنفرانسی گرینگی هاوپەیمانیی ئاتڵانتیک"ناتۆ" لە مەدرید وتی: ڕووسیە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا و ئەو هاوپەیمانییە ڕووبەڕووی گەورەترین کێشە لە کاتی تەواووبوونی شەڕی دووهەمی جیهانیی بووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەو کۆنفرانسەدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە پاش ١٢ ساڵ دەمانهەوێ پێداچوونەوە بە ستراتیژیی ئەو هاوپەیمانییە بکەینەوە، ڕووسیە لە ئێستادا هەڕەشەیەکی گەورە و ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا و دەبێ ڕێگە چارەیەکی خێرا و گونجاو بۆ پێشگرتن لە سەرەڕۆییەکانی ڕووسیە بدۆزینەوە.