کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکستی دووبارەی وتووێژەکانی ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران لە قەتەر

16:06 - 9 پووشپەڕ 2722

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵ‌گەلێکی دژ بە یەک لەسەر ئاکامی وتووێژەکانی قەتەر لە نێوان ئێران و ئەمریکا، ئێنریکە مۆرا، ڕایگەیاند کە، وتووێژە ناوکییەکانی قەتەر بە بێ هیچ دەسکەوت و ئاکامێک کۆتایی پێهات. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێنریکە مۆرا، ڕێکخەری کاروباری یەکیەتیی ئورووپا لە وتووێژە ناوکییەکان بۆ بووژانەوەی ڕێکەوتنی بەرجام، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، سەبارەت بە وتووێژەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسی: پاش دوو ڕۆژ وتووێژی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا بۆ بووژانەوەی ڕێکەوتنی ناوکیی لە دۆحەی قەتەر، وتووێژەکان بە بێ هیچ دەسکەوت و ئاکامێک کۆتایی پێهات. هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی" تەسنیم" کە سەر بەسپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە، سەبارەت بە وتووێژە ناوکییەکان لە قەتەر لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: وتوێژەکان بە بێ هیچ ئاکامێک کۆتایی پێهات و هۆکارەکەشی دژایەتی ڕابێرت مالی، بەرپرسی تیمی وتووێژی ئەمریکایە کە هیچ جۆرە گەرەنتییەکی بۆ ئابووریی ئێران نەکردووە