کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ فێرخوازانی زمانی کوردی لەشاری شنۆ

16:18 - 9 پووشپەڕ 2722

ناوەندی زانست‌پەروەریی بۆ ژیان لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزی لە فیرخوازانی زمانی کوردی لە شاری شنۆ گرت. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری شنۆ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە فێرخوازانی زمانی کوردی لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئەو شارە، لەلایان ناوەندی زانست‌پەروەری بۆ ژیان بە ڕێوە چوو و لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە ٣٢کەس لە قوتابیانی ئەو ناوەنده گیرا کە لە خولی بەهارەی فێرکاریی زمانی کوردی بەشدار ببوون و هەروەها بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن مامۆستایانی خولەکەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا. لەو ڕێوڕەسمەدا چەند مامۆستایەکی ئەو خولە چەند وتەیەکیان سەبارەت بە ئەرکی خەڵک و گرینگیی زمانی دایکی و چالاکییەکانی ناوەندەکە پێشکەش کرد و سروودی"جلی کوردی" لەلایان کۆڕی هونەریی ناوەندەکەوە پێشکەش کرا.