کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

16:57 - 9 پووشپەڕ 2722

مایک پێنس،بەرپرسی پیشووی ئەمریکا لە نووسراوەیەک‌دا رایگەیاند کە، سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و بە ئازادیی خەڵکی ئێران دروست دەبێ. ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مایک پێنس، باڵوێزی پیشووی ئەمریکا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بابەتێک‌دا کە بۆ ماڵپەڕی "سی‌ئێن‌ئێس نیوز"ـی نووسیبوو، ڕایگەیاند کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوی بە جیهانی بسەلمێنێ ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بۆ گەڕانەوەی ڕێژیمی پاشایەتییە بەڵام درۆی بەرپرسانی ڕێژیم، ناتوانێ خەڵک بە لا ڕێدا ببا، و ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێڕەوی لە ناوچوونی ڕێژیمی ئێران و ئازادیی خەڵک تێپەڕ دەبێ و ئەمریکا دەبێ لەو بارەوە لەگەڵ خەڵکی ئێران یەکیەتیی ستراتیژیی دروست بکا. لە درێژەی بابەتی ناوبراو هاتووە کە،بەرپرسانی ڕێژیمی ئاخووندیی لە ئێران، لە مالەکانی خۆیان لەگەڵ کێشەی سیاسی ڕووبەڕوون، خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیم بە دروشمەکانی وەکوو "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و مەرگ و نەمان بۆ ڕەئیسی" و دەیان دروشمی دیکە بە دژی دەسەڵات دەرخەری ئەوەیە کە خەڵکی ئێران متمانەیان بەو دەوڵەتە سەرکوتکەرە نەماوە و ڕێژیم دەبێ باش تێبگا کە خەڵکی ئێران بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕێژیمەیان ناوێ و جگە لە ڕووخان هیچ چارەیەکی دیکەی نییە و دەبێ وڵاتانی دژبەری ئەو رێژیمە پێوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ خەڵکی ئێران ببەستن.