کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەخنەی توندی وڵاتانی جیهان، سەبارەت بە ئەگەری پەسەندکردنی بڕیارنەمەی پارلمانی بلژیک

14:03 - 14 پووشپەڕ 2722

بڕیاری وڵاتی بلژیک بۆ گۆڕینەوەی ئەسەدوڵا ئەسەدی و دەنگۆی ئەوەیکە وڵاتی بلژیک دەیهەوێ بەنهێنی ئەو تێرۆریستە بەندکراوە لەگەل ئەحمەد ڕەزا جەلالی بگۆڕێتەوە، وڵاتانی جیهانی تۆڕە کردەوە و بە توندی ڕەخنە لە ئەگەری پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامەیە دەگرن. هەواڵدەریی" تایمز بروکسێل"، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سەبارەت بە ئەگەری پەسەندکرانی بڕیارنامەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە پارلمانی بلژیک لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە وڵاتی بلژیک دەیهەوێ ئەسەدوڵا ئەسەدی تێرۆریستی ئێرانیی کە بە تۆمەتی تەقاندنەوەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی" موجاهێدینی خەلق" لە فەرانسە بە ٢٠ ساڵ بەندکران سزا دراوە لەگەڵ ئەحمەد ڕەزا جەلالی، پزیشکی ئێرانیی_ سوئیدی کە بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە ئێراندا سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە بگۆڕدرێتەوە. هەرلەو پێوەندییەدا و سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە وڵاتی بلژیک ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمەڵگەی جیهانیی بۆتەوە و نوێنەرێکی کۆنگرەی ئەمریکا بەناوی ڕەندی وێبر دەڵێ: کاتێک کە ئاگادار کرامەوە کە دەوڵەتی بلژیک دەیهەوێ لەگەڵ گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا موعاملە بکا تووشی سەر سووڕمان بووم.