کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاساو هێنانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر گرانییەکانی ئێران

14:47 - 14 پووشپەڕ 2722

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر گرانیی و دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک، پاساوی ئەوەی هێناوەتە کە خەڵکی ئێران، گرانیی کەلوپەلەکانی قەبووڵ کردووە و هیوایان بە داهاتوویە. ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی "هەمشەهری" ، لە تیتری ئەورۆی ڕۆژنامەکەیدا نووسیویەتی: خەڵک ڕاهاتوون لەگەڵ گرانی و دۆخی نالەباری ژیانیان و هەروەها هیواشیان بە داهاتوویە، سەرتیتری ڕۆژنامەی "هەمشەهری"ـی ڕێژیم بۆ مانەوەی خۆی پاساوای نابەجێ دێنێتەوە و لە حاڵێکدا لە ڕۆژنامەکان‌دا ئەوە دەنووسێ کە نرخی یەک "شانە هێلکە" ١٠٠هەزار تمەنە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگایان لە دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک نییە و هەموو خەڵکی ئێران بە چاوی خۆیان سەیر دەکەن کە تەواوی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەیان بەتاڵان بردوە. لە حاڵێک‌دا کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ئەوە دەکا کە خەڵک هیوایان بە داهاتووی ڕێژیم هەیە کە باری ئابووری کۆماری ئیسلامیی بە تەواوی داڕماوە و ئەگەر ڕاپرسییەک لە نێو خەڵک‌دا بکرێ بە ڕوونی ئەو چەواشەکارییانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەردەکەون لەبەر ئەوەیە دۆخی ژیانی خەڵکی ئێران بەگشتی لەو پەڕی نالەباریی‌ دایە و کۆماری ئیسلامیش هیچ گرینگییەکی پێ نادا تەنیا بۆ خۆڵ لە چاو کردنی خەڵک لە ڕاگەیەندراوەکانی‌دا بەو شێوەیە شتێک دەنووسێ.