کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگەی بە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی نەدا

15:09 - 14 پووشپەڕ 2722

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ڕێگەی نەدا فڕۆکەیەکی ڕێژیمی ئێران لەو فرۆکەخانەیە بنیشێتەوە. ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە فڕۆکەیەکی ڕێژیمی ئێران کرد و ئیزنی نەدا لەو فڕۆکەخانەیە بنیشێتەوە، لە بەر ئەوەی بڕیار وابوو گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ورمێ و هەولێر و بە پێچەوانەوە ئەنجام بدرێ، بەڵام لەبەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر فڕۆکەخانەی هەولێری لە هاتنی فڕۆکەکەی لە ورێمەوە ئاگادار نەکردووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگە نەدرا لەو فرۆکەخانەیە‌دا بنیشێتەوە. هەر لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند کە، فڕۆکەیەکی ڕێژیمی ئێران لە شاری "ورمێ"وە گەیشتە ئاسمانی هەولێر، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر هەولێر لەو گەشتە ئاگادار نەکرابووە و هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان لە فرۆکەخانەی هەولێر وەرنەگرتبوو بۆیە ڕێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان نەدرا.