کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرویز ڕۆستەمی خەڵاتی باشترین فیلمی خۆی پێشکەش بە مامۆستایانی بەندکراو کرد

15:22 - 14 پووشپەڕ 2722

پەرویز ڕۆستەمی فیلم ساز و مامۆستای مەریوانی خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتی مۆسکۆی بردەوە و پێشکەشی کرد بە مامۆستایانی بەندکراوی کورد. دیکۆمێنتی " حەووت سەمفوونی زاگڕۆس " بەرهەمی مامۆستا پەرویز ڕۆستەمی خەڵکی مەریوان توانی لە کێبەڕکێ لە شاری مۆسکۆی ڕووسیە خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتی بباتەوە . ئەم مامۆستا کوردە خەڵاتەکەی پێشکەش بە هەموو مامۆستایانی دەسبەسەر کراو کرد و ڕایگەیاندووە کە ئەمە بچووکترین خەڵاتە بۆ هاوکارانم کە لە سەر داوا ڕەواکانیان دەسبەسەر و بەند کراون.