کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی سێ هاوڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری میاندواو

14:09 - 15 پووشپەڕ 2722

سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی "سەید سالار سەید ڕەحیمی" و "حەسەن ماملی ئازەر" و "مەنسوور کەربەلایی" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەید سالار سەید ڕەحیمی" کوڕی سەید عەبدوڵڵا و "حەسەن ماملێ‌ئازەر" خەڵکی گوندی "گامێش گۆلیـ"ـی سەر بە شاری میاندواو، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران. هەروەها هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی "مەنسوور کەربەلایی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەرچنار" سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.