کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کاسبکارێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم

14:11 - 15 پووشپەڕ 2722

هاوڵاتییەکی جوانڕۆیی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. کاسبکارێک بە ناوی "ئیرەج مەهدەوی" خەڵکی گوندی "کڵاشی لۆلم" سەر بە شاری جوانڕۆ، شەوی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کاتی پەڕینەوە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە. شایانی باسە کە لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ١٤٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.