کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

14:50 - 15 پووشپەڕ 2722

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی "قانع خاتری" دوای بانگ‌کرانی بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر و ١٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، قانع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە دوای ئەوەیکە کە بانگ کرابوو بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای ڕێژیمی لە سنە، دوای لێپرسینەوە دەسبەسەر کراو و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٨مانگ بەندکردن کە بە سەری‌دا سەپێندرا، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیم لەو شارە کرا و هیچ بەڵگەیەکیش لەبەر دەست‌دا نییە کە بە چ تۆمەتێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو، مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ٦چالاکی دیکەی مەدەنی کە لە کەمپەینی خێرخوازانەی "ژیانەوەی کوردستان" چالاکییان دەکرد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کران و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیرابوون و دواتر ئەو ٧ چالاکە مەدەنییە کە ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان بوون، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سنە بە سەرۆکایەتی قازی "سەعیدی" بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران هەر کامەیان سزای ١٨ مانگ تا دوو ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.