کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین بۆ سەر چالاکانی سیاسی و ژینگەیی

15:16 - 15 پووشپەڕ 2722

بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین،هێرشیان کردۆتە سەر بەندی چالاکانی ژینگەیی و ئەو بەندکراوانەی شارۆمەندی دوو وڵاتن،دەستیان بە سەر کەلوپەل و دەستنووسەکانی ئەو بەندکراوانە داگرتووە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی بەندیخانەی "ئێڤین" هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورەکانی ساڵۆنی چواری ئەو بەندیخانەیە کە کۆمەڵێک بەندکراوی سیاسی، ژینگەیی و ئەو بەندکراوە ئێرانییانەی کە هاوڵاتیی وڵاتێکی دیکەشن و دەستیان بە سەر دەستنووس و کەلوپەلەکانیان داگرتووە. لەو بارەوە "حوجەت کرمانی"، پارێزەری بەشێک لە چالاکانی ژینگەیی، ئەو هەواڵەی پشتراست کردەوە و وتی: دوای ئەوەیکە ئەو بەندکراوانەیان لە ژوورەکانیان دەر کردۆتە دەرەوە، کەرەستەکانیان پشکنیون و لەگەڵ خۆیان بردوویانن. ناوبراو وتی: کە بەبێ ئیزنی دەزگای قەزایی بەرپرسان ناتوانن دەست لە کەلوپەل و کەرەستەی کەسیی بەندکراون بدەن و ئەوە تەواو دژی یاسایە. لەو پێوەندییەدا ئانتۆنیۆ گۆترێش، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماژەی بە ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێران کرد و نیگەرانیی خۆی لەو بارەوە دەربڕی.